گه‌ره‌كمه
له ستوونی وته‌ی سه‌رده‌بيری ماڵپه‌ره‌که‌ماندا و گۆڤاره‌كه‌ماندا كه
هه‌قی ئاسايی و ياسايی خۆمه ئه‌و رِاستييه
وه‌ك ديمه‌نێكی رِاست
و ڕه‌وان و بێ رِيا
و ته‌زوير و بێ نمه پێشچاوی پشتيوانانی دوێنێ و ئه‌مرِۆ
و سبه‌ينێ ...ی گۆڤاری جيهانی منالآن و ده‌ڵێم:
من هه‌ڵگرى كۆڵه‌بارێكی هێنده قورس و گرانم، تائێستا هيچ هاوڕێو و
پشتيوانێكم نه‌يتوانيوه بۆ تاقه وه‌رزێك يان مانگێ به ته‌واوی
هه‌ڵگری كۆڵه‌باره‌كه‌م بێت و بۆچه‌ند چركه‌يه‌ك به‌ته‌واوی
بمحه‌سێنێته‌وه. بۆ (سدق و سوقمي) وته و ئيشاره و ئامانجه‌كانيشم:
ليسته‌ی پشتيوانان و يارمه‌تيده‌ران و خوێنه‌ران و ده‌خلَ
و خه‌رجی گۆڤار و يانه‌كانمان، كه هه‌ميشه له يه‌كه‌مين لاپه‌رِه‌ی
گۆڤاره‌که‌ماندا وه‌ك به‌ڵگه تۆماركراوه.
كه‌م نه‌بوون و نين ئه‌و كه‌سانه‌ی شايانی ڕێز و سوپاسمانن به گرتن و
هه‌نگێزدانی چمكێكي چكۆله‌ی كۆڵه‌باره‌كه‌م بۆ ماوه‌يه‌ك خۆيان
ماندووكرد، به‌ڵام سه‌ره‌نجام ماندووبوون و ده‌ستيان به هه‌نگێزدانی
كۆڵه‌كه‌مه‌وه شل و شه‌كه‌ت بوو بۆيه به‌رياندا و به جێيان هێشتم!
كه‌م نين ئه‌و كۆنه هاوڕێيانه‌ی سالآنێکی دوورودرێژ پێكه‌وه خه‌باتی
چينايه‌تی و نه‌ته‌وايه‌تيمان كردوه و چه‌ندين جار تا لێواره‌ی
هه‌ڵدێرگه‌ی مه‌رگ پێکه‌وه رِِۆيشتووين.
ئێمه كه ئه‌وسا له‌و زه‌مان و مه‌كانه مه‌رگزێیانه‌دا پێكه‌وه
له‌مه‌رگ سڵمان نه‌ده‌كرده‌وه! كه‌چی ئێستا له پێشكه‌وتوترين و ئه‌من
و ئارامترين ولآتی جيهاندا كه سوێده پێكه‌وه ده‌ژيين: كه‌چی
ئه‌وانه له‌م كۆڵه‌باره پيرۆزه‌ی من وه‌ها ده‌سڵمێنه‌وه لاقيان پێكا
ده‌ئاڵێ و به ئاشكرايی و... به‌لاڕێی نه‌به‌دلَ
و نه‌خوازراوی ئه‌وساو ئێستاياندا ملده‌نێن ده‌رِۆن!؟
نابێ ناهه‌قيان بگرم، چونكه ئه‌گه‌ر ئه‌وان ده‌ستى هاوكاره بۆ
چمكێکی كۆڵه‌باره‌كه‌م به‌رن، به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانيان له‌لايه‌ن
ده‌سته‌لآتدارانی سياسی و دينی و نه‌ته‌وايه‌تييه‌كه‌يانه‌وه
ده‌كه‌ونه مه‌ترسی نه‌مانه‌وه!؟
منيش له‌م ده‌وران و قه‌يرانی پيرى و مان نه‌مانه‌مدا ئه‌گه‌ر شانم
له ژێر كۆڵه‌باره‌كه‌م خاڵیكه‌م، كۆشكی رِۆح
و ڕه‌وانم تێکده‌رِووخێ
و له ژێر ئاواری ئاپارتمانی هه‌ست و خواست و خه‌ياڵمدا
ده‌پليشێمه‌وه.
عه‌لی کیتابی
سه‌رنووسه‌ری گۆڤاری جیهانی مناڵان